کانونی یه‌که‌م 21, 2019 17:07 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان چەکداری تورکیایی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گولەن.

پولیسی تورکیا ٨٨کەس لە چەکدارانی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فەتح اللە گولەنی سەرۆکی دژبەرانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە لەنێو گیراوەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە کە هاوکات لە سی و سێ پارێزگەی ئەو وڵاتە بەڕێوە چووە فەرماندەرانی ژاندارمی سلجووقی ئیزمیر ، بیرەجیک ، شانلی ئورفاو کارایازی ئەرزڕوومیش دێنە بەرچاو.

پۆلیسی تورکیا هەفتەی ڕابردووش ١٨١ کەسی لە دەڤەرە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتەکەی فەتحوڵڵا گولەن و دەست تێ دابوون لە کوودەتاکەی ساڵ٢٠١٦ی ئەو وڵاتە دەست بەسەر کردن.

گیرانی ئەو کەسانە لەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە دادگەری ئەنکارا بڕیاری گرتنی ٢٦٠کەسی بە تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە ئەپڵیکەیشنی بایلۆک دەرکرد.

کاربەدەستانی تورک دەڵێن کە دژبەرەکان لەو ئەپڵیکەشنە بەئامانجی پەیوەندی گرتن و بەتایبەت لەمیانەی قەیرانەکەی سێ ساڵ لەمەپێش کەڵکیان وەرگرتوە.

دەوڵەتی ئانکارا بانگەشەی ئەوە دەکا کە کوودەتاکەی ٣ساڵ لەمەوبەری وڵاتەکەی لەلایەن لایەنگرانی گولەنی سەرۆکی دژبەرەکانەوەو بەفەرمانی ڕاستەوخۆی ناوبراو بەڕێوە چووە.

گولەن کە ئەوە ١٨سالە لە ئەمریکا دەژی زۆرجار ئەو تۆمەتانەی بەرپەرچ داونەوە.

 

سەرپەیڤ