کانونی دوھەم 03, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی هەواڵی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی لە ڕۆژنامەو میدیاکانی تورکیا

هەواڵی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژنامەو چاپەمەنییەکانی ئەمڕۆ هەینیی تورکیادا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەنگدانەوەی هەبووە.

رۆژنامەی ملییەتی تورکیا نووسی: لەهێرشی مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق کوژران.

بەپێی نووسینی ئەو رۆژنامەیە، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئیران لەپەیامێکدا وشداریی دا، تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەیە.

رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیاش نووسی؛ پاش شەهیدبوونی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا، هەموو چاوەکانی بڕیوەتەوە پێگەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەمریکا پاش داگیرکردنی عێراق، پێگەی سەربازیی جیاجیای لەو وڵاتە دامەزراندووە.

یەنی شەفەق لەهەواڵێکی دیکەدا نووسی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەکاردانەوە بە شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی وتی ؛ ئەو کردە ترۆریستییەی ئەمریکا ئیرادەی ئێران لەدرێژەدان بە خۆڕاگریی پتەوتر دەکا و تۆڵەی دەسێندرێتەوە.

رۆژنامەی سەباحیش نووسی: سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسداران کە لەئەنجامی پەلاماری مووشەکیی هێزە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا، وەک یەک لە کاراترین کەسایەتییەکان لە دیاریکرانی سیاسەتەکانی ئێران لە ئەفغانستان هەتا عێراق و لەسوریا هەتا لوبنان دەناسێندرا.

رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیاش نووسی: هەواڵدەرییە جیهانییەکان هەواڵی کوژرانی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکیی هێزە ئەمریکییەکانیان خێرا گواستەوە بۆ گشت جیهان.

سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

 

سەرپەیڤ