کوژرانی سێ چەکداری تورکیایی لە سووریا
وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا باسی کرد لە کوژرانی سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی ئێنترنتی" تی ئار " وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئەو سەربازانەی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی ئوپراسیونی " چۆمی ئاشتی " لە باکووری ڕۆژهەڵاتنی سووریا کوژران . ئەرتەشی تورکیا لە 9 ئوکتوبری 2019 بۆ ماوەی 8 ڕۆژ و بە چرا سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزم و پاکتاوکرانی سنووری سووریا و تورکیا لە بوونی سەربازانی کورد کە ئانکارا ئەولن بە تڕوڕیست دەزانێ بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەلاماری کردە سەر باکووری سووریا . ئەو دەسدرێژکاریە کە ئێستاکە ناوچەگەلێک لە باکووری سووریای داگیر کردووە ڕووبەڕووی ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی بوەوە .