ئادار 27, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • هەدەپە: هاوکات لەگەڵ دابین کردنی پێداویستی خەڵک ڕێ و شوێنی قەدەغەی هاتووچوو لە گشت وڵاتی تورکیا  داسەپێنن

"ئۆزلم گوندوز"ی وتەبێژی کۆمسیۆنی ڕێکخەری پارتی دێموکراتی گەلان هەدەپە لەمیانەی گوتارێک دا بە ئاماژەدان بە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا وتی: هاوکات لەگەڵ دابین کردنی پێداویستی خەڵک یاساو ڕێ و شوێنی قەدەغەی هاتوو چۆ لە هەموو تورکیا داسەپینن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئوزلم گوندوز" وتەبێژی کۆمسیۆنی ڕێکخەری پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە لە بیروڕادەربڕێنێکدا بە ئاماژەدان بە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،لە تورکیا وتی: دەبێ بە دامەزرانی ژێرخانی  پێویست لەمەڕ دابین کردنی پیداویستی خەڵک یاسا وڕێسای قەدەغەی هاتووچوو لە تورکیا داسەپینن. ژماری مردووان وتوشبووان لە تورکیا ڕوولە پەرە بووە وئەم دۆخە ڕێسکێکی گەورەی کۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار. میزی قەیرانی ئێمە لە چوارچیوەی لە ماڵ ڕاگرتنی شارومەندان چالاکی دەکات. گرینگترین تەگبیر بۆ پێشگیری لە پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسە ئیزولە کردنی کۆمەڵگەیە. بە پێی نوسینی هەواڵدەری مێزۆپۆتامیا، ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی" : پڕۆژەی لە ماڵەوە بمێننەوە" ی ئێمە هەروا بەردەوامە  بەڵام تەگبیر گەلێک کە حکومەت لەم بارەوە گرتوویەتە بەر ، بە ڕادەی پێویست نیە. لە ئەگەریی بەردەوامی زەنجیرەی توشبوون، بەم خیراییە کە شایەتین، بەشی تەندروستی ودەرمان ناتوانێ ئەم قەیرانە جێبەجێ بکات .