ئادار 28, 2020 08:35 Asia/Tehran
  • ٧٥ گیان لەدەست داوو ٣٦٢٩ توشبوو دوایین ڕێژەی کۆڤیدی ١٩یە لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی گیان لەدەست داوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە بە ٧٥ کەس و ژمارەی توشبووانیش بە سێ ھەزارو٦٢٩ کەس گەییشتوون.

فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیامێکدا لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا دوایین ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی دا بڵاو کردووەتەوەو نووسیویەتی: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ١٦ نەخۆشی دیکە گیانیان لە دەست داوە. لە ئەنجام دا ژمارەی گیان لە دەست داوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بۆ ٧٥ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٣ ھەزارو ٦٢٩ کەس ھەڵکشاوە.

فەخرەدین کوچا  وەزیری تەندروستیی تورکیا ھەروەھا وتووشیەتی: ھەتا ئێستا ٧ ھەزارو٢٨٦ مەس تاقی کراونەتەوەو پێداگریشین کە شارومەندانی تورکیا بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەکان بن.