حوزه‌یران 02, 2020 15:25 Asia/Tehran
  • تورکیا دوو فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (سی -١٣٠) ڕەوانەی لیبیا دەکات

لەچوارچێوەی پشتگرییەکانی تورکیا لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی لیبی دەوڵەتی ئانکارا لە ئێستادا دوو فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری (سی -١٣٠)ی ڕەوانەی لیبیا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئیتالیی تایبەت بە چاودێریکردنی فڕۆکە سەربازییەکان لە ئاراستەی لەچوارچێوەی پشتگرییەکانی تورکیا لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی لیبی بە سەرۆکایەتیی «فائیز سەڕاج» دەوڵەتی ئانکارا لە ئێستادا دوو فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری (سی -١٣٠)ی ڕەوانەی لیبیا کردووە.

ئەم دوو فڕۆکە تورکیە نیوە شەوی هەینیی ڕابردوو لە ئەستەمۆڵەوە چوونەتە میسراتە و بەسەر دەریای ناوەڕاستدا فڕیون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا تاقمی ناسراو بە«سوپای نیشتیمانیی لیبیا » بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاندووە، پێنج بەرپرسی سەربازیی حکومەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانییان لە بۆردومانێکدا لە شاری زاویە کوشتووە وسێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاشیان لە شاری «بەنی وەلید» تێکشکاندووە.