تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • دادستێنی ئەنقەرە داوای زیندانی کردنی ٢٠ چالاکی سیاسی کورد دەکات

دادستێنی کۆماری تورکیا بە تەواو کردنی دۆسیەی ٢٠ چالاکی سیاسی و نوێنەری پێشووی کوردی تورکیا، دۆسیەکەی بە داواکاری بۆ زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ٢٠ نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپە و سیاسەتوانانی کوردی تورکیا دوای یەک هەفتە دەستگیر بوون بە داواکاری دەرکردنی سزای زیندانی ڕەوانی دادگا کراون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادستێنی تورکیا لە ئەنقەرە هاوپەیوەند بە دۆسیەی خۆپیشاندانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ دۆسیەی ٢٠ چالاکی سیاسی کە لە نێوانیاندا ئایهان بیلگن شارەوانی قارس، سری سورەیا ئوندەر، نوێنەری پێشووری ئەنقەرە لە پەرلەمانی تورکیا، ئەڵتان تان، نوێنەری پێشووی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا و ئاڵپ ئاڵتین ئورس، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی هەدەپەش هەن، تەواو کردووە بە داواکاری بۆ ئەو ٢٠ سیاسەتوانە کوردەی تورکیا دۆسیەکەیان ڕەوانە دادگای ئاشتی و سزای ئەنقەرە کردووە.

سەرپەیڤ