تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 20:47 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی میسر لە مۆڵ درانی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریا

وەزیری دەرەوەی میسر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بوونی سەربازییانەی تورکیا لە سووریا زەبرێک قورس لە تەواوی ناوچەکە دەوەشێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەین، «سامح شوکری» ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕەوتی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کارگروپی چکۆلەی ھاوپەیوەند بە سووریا وتی: مۆڵ درانی لەشکریانی تورکیا لە سووریا تەنیا ھەڕەشەیەک بۆ سەر ئەم وڵاتە نییە، بەڵکو زەبر لە تێکڕای ناوچەکە دەوەشێنێ، بەم پێیە نابێ لەگەڵ توندئاژۆیی و دیاردەی گواستنەوەی تیرۆریستانی بیانی ڕێککەوتن بکرێت.

شوکری لە درێژەدا لە سەر داکۆکیی میسر بۆ ھێزمەند کردنی چالاکیی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا و گرینگایەتیی بەرەوپێش بردنی ڕەوتی سیاسی لە سووریادا پێی داگرت.

لە کارگروپی چکۆلەی ھاوپەیوەند بە سووریا وڵاتانی ئەمریکا، عەرەبستان، میسر ، فەرەنسا، بریتانیا، ئاڵمانیاو ئۆردۆن ئەندامن.

سەرپەیڤ