تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 17:33 Asia/Tehran
  • 74 قوربانی و 2 هەزار و 165 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 74 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

 

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 2 هەزار و 165 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 357 هەزار و 693 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 68 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە  9 هەزار و 658 کەس.

سەرپەیڤ