تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 08:10 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری ئەستەمۆڵ بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)

جەماوەری ئەستەمۆڵ بۆ ئیدانەکردنی وتەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، خۆپیشاندەرانی ئەستەمۆڵی سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئیسلام و موسڵمانانیان وەک درێژەی سیاسەتی ئەمپریالیستیی ڕۆژئاوا لێک دایەوە.

ناڕازییان تابلۆڵەکی گەورەیەن پێ بوو کە لە سەری نووسرا بوو داھاتووی ھەر ھی ئیسلامە.

کاردانەوەکان بەرامبەر بە ھەڵس و کەوتی دژی قورئانی لە فەرەنسا، ڕەھەنگەلێکی بەربڵاوی لە تورکیادا بەخۆیەوە گرتووەو بازنەی ناڕەزامەندیی موسڵمانان خەریکە پەرە دەستێنێ.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا  لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا وتبووی کە فەرەنسا لە سەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵمانان دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ