تشرینی دووه‌م 27, 2020 02:09 Asia/Tehran
  • سەردانی میری قەتەر بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی لێژنەی دوو قۆڵی

میری قەتەر بەمەبەستی بەشداری کردن لە شەشەمین دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی دوو قۆڵی لە نێوان «دەوحە»و«ئانکارا» سەردانی تورکیای کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی ھەواڵیی «تی ئاڕ تی» ، شێخ «تەمیم بن حەمەد» میری قەتەر ڕۆژی پێنج شەممە دوای گەییشتنی بە ئانکارا لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆمارەوە پێشوازیی لێ کرا.

«بن حەمەد» و «ئەردوغان» لەم دیدارەدا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و قوڵ کردنەوەی زیاتری ھاوکارییەکان وتووێژیان کرد.

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان و ھەروەھا واژۆی ھاوکارییەکانی نێوان قەتەرو تورکیا لەو تەوەرە سەرەکیانەی دیکەی دیدارەکەی نێوان سەرکردەکانی ھەردووک وڵاتەکە دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی تورکی ، ئەمە بیست و ھەشتەمین دیداری «تەمیم بن حەمەد» لەگەڵ ئەردوغانە لە ماوەی ٧٠ مانگی ئەم دوایە کە ڕەچەیەکی دەگمەن لە مێژووی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دێتە ئە ژمار.

 

سەرپەیڤ