کانونی دوھەم 19, 2017 08:57 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی دەرمانی نوێی شێرپەنجەی پێست

لێکۆڵەران تێکەڵاوێکی دەرمانی نوێیان دۆزیوەتەوە کە تا ٩٠ لە سەد توانای بەرگری لە پەرەسەندنی ملانوما( کوشندەترین شێوەی شێرپەنجەی پێست)ی هەیە.

 بە پێی بەراوردەکان ١٠ هەزار لە ساڵدا بە هۆی ملانۆماوە دەمرن، چونکوو ئەو نەخۆشیە بە خێرایی  لە هەموو لەشدا پەرە دەستێنێ و هێرش دەکاتە سەر ئەندامانی تر وەکوو مێشک و پوفەکان. زۆربەی تووشبوان بە ملانۆما بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیەوە دەمرن.

ڕیچارد نۆبیگ، مامۆستای زانکۆی ویلایەتی میشیگان لەم بارەیەوە دەڵێت: تێکەڵاوێک کە دروستمان کردووە بەر بە تەشەنەی شێرپەنجە دەگرێت و تەمەنی نەخۆشەکە دریژتر دەکاتەوە.

کیت ئپلتۆن، خوێندکاری قۆناغی دوکترا لە زانکۆی ویلایەتی میشیگانیش رایگەیاند: ئەو دەسکەوتانە دۆزینەوەیەکی سەرەتاییە کە دەتوانێت لە سەر دەرمانی شێرپەنجەی پێستی کوشندەی ملانۆما کاریگەری هەیە.

سەرپەیڤ