قووڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌و ناکۆکیی له‌نێوان ڕووسیاو تورکیا
تشرینی دووه‌م 25, 2015 12:36 Asia/Tehran
خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سۆخۆ-24ی ڕووسیا له‌سه‌رسنووری سووریا‌و تورکیا له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئێف-16ی تورکیا‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، بووه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌یه‌کی که‌م وێنه له‌په‌یوه‌ندیی نێوان ڕووسیاو تورکیادا.
ئانکارا رۆژی سێ شه‌ممه ئیدیعای کرد که دوو فڕۆکه‌ی سۆخۆ-24ی رووسی له‌سه‌ر ئاسمانی تورکیا خه‌ریکی گه‌شت لێدان بوون و پاش ده جار وشداریی بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک له‌سه‌رسنووری ئاسمانیی تورکیا، فڕۆکه‌یه‌ک ڕێگای خۆی گۆڕی و فڕۆکه‌که‌ی دیکه‌ی ڕووسیا بۆ ماوه‌ی17چرکه سنووری ئاسمانیی تورکیای به‌زاندو سه‌ره‌نجام خرایه خواره‌وه.له‌کاردانه‌وه به‌و پرسه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌ک دا وێڕای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئیدیعای تورکه‌کان و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فڕۆکه‌ی ڕووسی له‌ئاسمانی سووریادا له‌حاڵی گه‌شت لێدان بووه، ڕایگه‌یاند که خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی بژارده‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به کرده‌ی تورکیایه.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیای به خه‌نجه‌ر وه‌شاندن له پشته‌وه‌ڕا له ڕووسیا لێکدایه‌وه‌و وتی: ئه‌و ڕووداوه، شوێنهاتی جیددی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ڕووسیاو تورکیا.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی باڵای تورکیا ، ده‌ستیان کرد به پاسادانه‌وه‌ی کرده‌ی ئه‌و وڵاته.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا وشداریی دا به ڕووسیا له‌مه‌ڕ داکۆکی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا‌و به‌گفتێکی پڕله‌هه‌ڕه‌شه، وتی: ئه‌گه‌ر ڕووسه‌کان، دۆستایه‌تی تورکیا له‌ده‌ست بده‌ن، زیانی زیاتریان وێ ده‌که‌وێ و ڕێکخراوی په‌یمانی ئه‌تله‌نتیکی باکوور(ناتۆ) وه‌ڵامی هه‌رچه‌شنه په‌لامارێک ده‌داته‌وه.
به‌م حاڵه‌ش، پاش ئه‌و ڕووداوه، شانده‌ری به‌ره‌به‌شی بۆرسه‌ی تورکیا له‌هه‌مبه‌ر دۆلار، سه‌تی یه‌ک دابه‌زی و نرخی به‌ره‌به‌ش له بۆرسه‌ی ئه‌سته‌مووڵیش به‌ره‌وڕووی داکشانی سه‌تی1.4 بوو.
ئه‌وه له‌حالێکدایه که ڕۆژاواییه‌کان له‌هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه، دوو جۆره کاردانه‌وه‌ی جیاوازیان بووه. له‌لایه‌که‌وه ڕێکخراوی په‌یمانی ئه‌تله‌نتیکی باکوور(ناتۆ) که تورکیا له کۆنه ئه‌ندامه‌کانیه‌تی، به‌سازدانی دانیشتنێکی به‌په‌له، داکۆکی خۆی له‌تورکیا ڕاگه‌یاند.
یێنس ستۆلته‌نبرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ به‌ئاماژه به‌وه‌ی که تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌و ناتۆ ، هاوهه‌ڵوێستی ده‌رده‌بڕێت له‌گه‌ڵ ئانکارا له‌به‌ر به‌زێندرانی سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، وتی که ؛ ناتۆ ڕێز داده‌نێت بۆ یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیا‌و له‌سه‌ر پاراستنی خاکی ئه‌و وڵاته جه‌خت ده‌کاته‌وه.
ستۆلته‌نبرگ وتی؛ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی دیکه‌ی ناتۆ خراوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌و ڕێکخراوه‌ش ، ڕێک و هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ لێدوانی به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ڕووسی سنووری ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندووه‌و پاشان په‌لاماری کراوه‌ته‌سه‌ر .
له‌هه‌مان کاتدا، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکی بۆ وێنه، باراک ئۆباما‌و پێنتاگۆنیش داکۆکی ئاشکرایان له تورکیا له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاندووه‌و جه‌ختیان کردووه له‌سه‌ر به‌رگریی کردن له سنووری ئاسمانی خۆی.
به‌و حاڵه‌شه‌وه، ئوروپییه‌کان که ئێستا تێوه‌گلاوی دوو پرسی گرینگی؛ په‌ره‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه ڕه‌شه‌کوژه‌کان و قه‌یرانی په‌نابه‌رانن، هه‌ڵوێستێکی به‌پارێزیان له‌وباره‌وه گرتووه‌ته‌پێش و بۆ وێنه، فێدریکا مۆگرینی سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئوروپا خوازیاری پاراستنی هێمنی دوولایه‌ن و پێش گرتن به‌په‌ره‌سه‌ندن و قووڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان بووه.
واپێ ده‌چێت، کرده‌ی تورکیا له‌خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕووسی، کرده‌یه‌کی حیساب بۆکراو بووبێت.
له‌ڕوانگه‌ی ڕووسیاوه، تورکیا هێزوتوانای پێویستی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا له‌گۆڕه‌پانی سووریادا نییه، بۆیه به‌بڕوای ڕووسه‌کان، بێ ئاکامیی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له سووریا بووه‌ته‌هۆ تاکوو ئه‌مریکییه‌کان ، تورکیا به‌ره‌و ئاراسته‌ی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسیا له سووریادا پاڵ پێوه‌نێن.
به‌پێی سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌کانیش، ڕۆژاوا که ده‌مێکه وشداریی ده‌دات به ڕووسیا له‌باره‌ی په‌لامار و هێرش کردنه‌سه‌ر گرووپه ئۆپۆزسیۆنه به‌ناو میانه‌ڕه‌وه‌کان، له‌بارودۆخی ئێستادا به‌م کاره، له‌هه‌وڵدایه ڕووسه‌کان چاوترسێن بکات.
ئامانج له‌و کاره‌ش، ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین به‌ڕووسیاو پاڵ پێوه‌نانی به‌ره‌و کاردانه‌وه‌ی سه‌ربازییه که سه‌ره‌نجام، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ(به‌بیانووی داکۆکی له تورکیا) ی لێ بکه‌وێته‌وه.
ئامانجێکی دیکه‌ش ، ناچارکردنی ڕووسیا به پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژیی و لایه‌نگرانی له سوریا و ئێراقه.
به‌واتایه‌کی دیکه، به‌بڕوای ڕۆژاوا، به‌په‌لاماردرانی فڕۆکه‌ی ڕووسی، مۆسکۆ له‌مه‌ودوا ناچار ده‌بێت ، ئاستی هه‌ڵمه‌تی ئاسمانیی خۆی به‌تایبه‌ت له سه‌رسنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا، به‌رته‌سک بکاته‌وه‌و به‌م چه‌شنه، گرووپه چه‌کداره‌کان که له ناوچه‌گه‌لێکی وه‌ک ؛ ستانی حه‌ڵه‌ب و لازقیه جێگیرن، له‌به‌ر په‌لاماره‌کان، له‌ئه‌ماندا ده‌بن.
له‌هه‌مان کاتدا، ده‌کرێ ئه‌و کرده‌یه، له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی تورکیا بۆ هێنانه‌دی ناوچه‌یه‌کی هێمن له‌باکووری سووریا لێک بدرێته‌وه.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکرێت که هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئێستای ڕووسیا له سووریا نه‌ک بۆ داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مۆسکۆ له‌ناوچه‌دا به‌ڵکوو له‌هه‌مان کاتدا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه که پاش سووریا، بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره تیرۆریستییه‌کان به‌ره‌و ڕووسیا ده‌چن و بۆیه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ڕووسیا له‌به‌ر زه‌خت وگوشاری ڕۆژاواییه‌کان بیه‌وێ ئاستی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به‌رته‌سک بکاته‌وه‌و یان سووریا جێ بێڵێ، دوو له‌چاوه‌ڕوانی نییه.