ته‌مووز 27, 2016 19:49 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران و ڕوسیا بۆ زیاد کردنی هاوکارییەکان

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژی زانیارییەکانی ئێران و وەزیری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنە گشتییەکانی ڕوسیا جەختیان کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکانی پێشوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا لە جڤینی شاندی ئێرانی و ڕوسی کە ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی مەهدی سەنایی باڵوێزی ئێران لەمسکۆ بەڕێوەچوو، مەحمود واعزی وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژی زانیارییەکانی ئێران وتی: ئێران  ئامادەی هاوکاری کردنە لەگەڵ لایەنی ڕوسی بۆ جێبەجێ کردنی  رێککەوتنەکانی پێشوو و هاوکاری زیاتر لە کەرتی تەکنەلۆژی زانیاری و  پەیوەندی فەزایی.

نیکۆلای نیکیفرۆف وەزیری ەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنە گشتییەکانی ڕوسیاش لەو دیدارە دا وتی: هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا لە کەرتەکانی پەیوەندی و ئینتێرنێتی و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە توانستەکانی ڕوسیا لە کەشی سایبری بە بەرنامەدارێژی لە پەرە سەندن دایە.

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژی زانیارییەکانی ئێران و سەرپەرشتی شاندی ئێرانی کە ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ کاربەدەستانی پارێزگای ستراخانی روسیا بۆ زیاد کردنی هەرچی زیاتری هاوکارییەکان لەگەڵ ناوچەکانی نزیک کەناری دەریای خەزەر وتووێژی کردبوو ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ درێژەی وتووێژەکان و دانوستانان لەگەڵ کاربەدەستە بەڵاکانی ڕوسیا گەیشتە مسکۆ.