ئاب 25, 2016 19:03 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی لە کۆریای باشور

هەزاران کەس لە ناوچەیەکی کۆریای باشور بە هۆی هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی تازە لەمەڕ جێگیرکردنی سیتەمی تاد خۆپێشاندانیان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا خەڵکی ناوچەی "گیمچن" رۆژی پێنج شەممە لە خۆپێشاندانێک دا ڕایانگەیاند، جێگیرکردنی ئەو سیستەمە لە هەر ناوچەیەکی کۆریای باشور بێ بۆ ئاسایشی وڵات مەترسییە.

پێشوتر بڕیار بوو سیستەمی تاد تا کۆتایی ساڵی 2017 لە 300 کیلۆمەتری باشوری رۆژهەڵاتی پێتەختی کۆریای باشور جێگیر کرێ بەڵام دوابەدوای ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵک وەزارەتی بەرگریی و دەوڵەتی ئەو وڵاتە خەریکی تاوتوێ کردنی شوێنێکی تازەن بۆ جێگیرکردنی ئەو سیستمە.

یەکێک لەو شوێنانەی کە ئەگەری هەیە لە جیاتی شوێنی یەکەم کە شاری "سئونگجۆ" بوو دیاری بکرێ ناوچەی گیمچنە.

قەزای گیمچن لە باشوری کۆریا حەشیمەتێکی 140 هەزار کەسی هەیە بەڵام لە بڕیارنامەیەک دا کە لە خۆپێشاندانەکە خوێندرایەوە ناڕازیان ڕایانگەیاند هیچ کات ناچنە ژێر باری ئەو بەرنامەیەی دەوڵەت و رێگە نادەن سیستەمی تاد لەو ناوچەیە جێگیر بکرێ.