شوبات 24, 2017 11:11 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی شانۆی تەقەکردن لە ئەمریکا / ١٥٨ کوژراوو بریندار لەئاکامی تەقە تفەنگەکانی ڕۆژی سێشەممەو چوارشەممەی ئەم هەفتە

لە ١٩٠ شەڕو تێکهەڵچوونی چەکدارانە و تەقەتفەنگ کە ڕاپۆرت کراوە لە سەرانسەری ئەمریکا ڕۆژانی سێشەم و چوارشەمی ئەم هەفتە لانیکەم ٥٢ ئەمریکایی کوژراون و ١٠٦ کەسی دیکەش بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕێژە و ئاماری تەقەتفەنگەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە  لە ئەنجامی ٦٧ شەڕ و پێکدادانێکی چەکدارانە لەم وڵاتەدا کە ڕاپۆرت کراوە، ١٥ کەس کوژراون و ٥١ کەسیش بریندار بوونە.
زۆربەی ئەو شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەیە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەیالەتەکانی تێگزاس، لوییزیانا و کەلیفۆنریا بە ٨ شەڕ و  تەقەتفەنگ ڕووی داوە.
ڕۆژی سێشەممەیش بە هۆی ١٢٣ شەڕ و  پێکدادانی چەکدارانەی ڕاپۆرت کراو لە ئەمریکا ٣٧ کەس کوژران و ٥٥ کەسیش بریندار بوون.
زۆربەی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە ڕۆژی سێشەممە لە ئەیالەتی فلۆریدا بووە بە ١٢ تەقەتفەنگ.
لە نێو قوربانیانی ئەو تەقەتفەنگانەدا ژمارێک منداڵ و تازەلاویش دەبیندرێن.
بە پێێ ڕاپۆرتی ناوەندی شەڕ و پێکدادنی چەکدارانە لە ئەمریکا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ـەوە هەتا ٢٢ی فێڤرییە، ٨٥٦٩ تەقەتفەنگ لە سەرانسەری ئەمریکا ڕاپۆرت کراوە کە ٢٢٤٩ کوژراو  و٤٢٩٧ برینداریان لێکەوتۆتەوە.
٩٠ کەس لە کوژراو و برینداران منداڵی تەمەن ژێری ١١ ساڵ و ٤٥٠ کەس لە کوژراو و بریندارانیش تازەلاوی تەمەنی نێوان ١٢ تا ١٧ ساڵ بوونە.
نزیکەی ٢٧٠ تا ٣٠٠ ملوێن چەکی گەرم لە ئەمریکادا بوونی هەیە؛ کەوایە دەتوانین بڵێین بۆ هەر شاروومەندێکی ئەمریکایی چەکێک لەم وڵاتە پەیدا دەبێ.
بە وتەی کارناسان تا ئەو کاتەی کە لۆبی چەک پارەی هەبێ و تا ئەو کاتەی نوێنەرانی کۆنگرێس ئەم پارەیە وەرگرن، شاروومەندانی ئەمریکایی مەترسیی جەنایەت بەو چەکانەیان لە سەر دەبێ.