شوبات 24, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • شەرمەزاری ئەمریکیەکان لە هەڵس و کەوتی

ئەنجامی ڕاپرسیەکان نیشان دەدات زۆربەی خەڵکی ئەمریکا لە هەڵس و کەوتی سەرۆکی وڵاتەکەیان شەرمەزارن .

بەپێی ڕاپۆرتی پرێس تی وی ، ئەنجامی ڕاپرسی دامەزراوەی  ڕاپرسینەوەی مەک کلاتچی ماریست  نیشان دەدات سەتی 58ی خەڵک کە وڵامیان داوەتەوە بۆ شیکردنەوەی هەستی خۆیان سەبارەت بە یەکەم مانگی چالاکی  دونالد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا  لە وشەی شەرمێونی و خەجاڵەت بوون  کەڵکیان وەرگرتووە .

بەپێی ئەم ڕاپورتە  تەنیا سەتی سی وسێ  وڵامیان داوەتەکە کە لە چالاکی ترامپ تائێستا ڕازی بوونە.

بەپێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە ، تەقریبەن نیوەیەک لە خەڵکی ئەمریکا واتە سەتی چل و نۆ  نەیاری هەوڵی ترەمپن لەحاڵێکدا کە سەتی چل و یەک لەگەڵ ئەم پرسە  ڕازین .

زۆرتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لەم ڕاپرسییە بەشدارییان کردووە، لەسەر ئەو باوەڕەن  کە لانیکەم یەکێک لە هەوڵەکانی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا یان نایاساییە یان نائەخلاقی بووە.

دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مانگی ڕابردوو واتە بیستەمی ژانیڤەری ساڵی دووهەزار حەڤدە  سوێندی خوارد لەحاڵێکدا کە زۆرێک لە هەوڵەکانی لەوان فەرمانی قەدەغەی سەفەری هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی موسوڵمان بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاو لە سەرانسەری جیهان بووە.