ئادار 22, 2017 08:26 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ فەرماندەرانی سەربازی ئاسیاو ئوروپا لە مالزی

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەپەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەوا-فەزا و دەریاگەڕی "لنکاوی" مالزی(لیما٢٠١٧) لەگەڵ هاوشانەکانی و شاندە باڵا سەربازییەکانی چەند وڵاتی ئاسیایی و ئوروپایی دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەریاڤان حەبیبوڵا سەییاری لەپەراوێزی ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو پێشانگا نێودەوڵەتییە کە بۆماوەی پێنج ڕۆژ درێژەی دەبێ لەگەڵ هیشامەدین حوسێن وەزیری بەرگریی مالزی دیدار و وتووێژی کرد.

دەریاڤان سەییاری کە رۆژی یەکشەممە بۆ بەشداری لەو پێشانگایەو دانیشتنەکانی دیکەی گەیشتە مالزی، هەروەها لە لنکاوی لەگەڵ راجا محەممەد ئەفەندی راجا محەممەد نوور فەرماندەری گشتی سوپای مالزیش دیدار و وتووێژی کرد.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران هەروەها لەپەراوێزی یەکەم ڕۆژی ئەو پێشانگایە لەگەڵ شاندی باڵای دەریایی و گاردی لێواریی سریلانکا، جێنشینی فەرماندەری هێزی دەریایی هیند، فەرماندەری هێزی دەریایی کەنادا، فەرماندەرانی هێزی دەریایی ئیتالیا، ئوسترالیاو ئیمارات و یەکێ لە فەرماندەرانی هێزی دەریایی تورکیا دیدار و وتووێژی کرد.

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەوا-فەزاو دەریاگەڕی"لنکاوی" مالزی (لیما٢٠١٧) بەئامانجی ئاشنابوون لەگەڵ دەسکەوتە ئاسمانی و دەریاییەکان لەئاستی ناوچەو جیهاندا بەرپا کراوە.

سەرپەیڤ