نیسان 24, 2017 20:23 Asia/Tehran
  • کێشەو ناکۆکی لەنیمچەدوورگەی کۆریاو ئامادەبوونی دەیان کەشتی ژێردەریایی لەنزیک لێوارەکانی ڕووسیا

جێگیرکرانی زیاتر لە پەنجا کەشتی ژێردەریایی لە وڵاتانی جۆربەجۆر بەتایبەت ئەمریکا، ژاپۆن و چین لەنزیک نیمچەدوورگەی کۆریاو لەنزیک لێوارە ئاسیاییەکانی ڕووسیا، ناوچەی ئاڵۆزکاو کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی فەرمیی راسیسکایا گازێتا چاپی مۆسکۆ رۆژی دووشەممە نووسی کە نائارام بوونی بارودۆخ لە نیمچە دوورگەی کۆریا گەیشتووەتە ئاستێکی باڵاو بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی وڵاتانی ناوچەو واوەناوچە لەسەر دەریاو ئەقیانوس و هەروەها لەژێر ئاو، بەردەوامە.

لەڕاپۆری ئەو ڕۆژنامەدا هاتووە؛ ژێردەریاییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر کە لەنیمچە دوورگەی کۆریا جێگیرکراون، دۆخی ناوچە لەژێر ئاودا دەخەنە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری و ئەو تەرکیزەی ژێردەریاییەکان لەدەورووبەری ناوچە ئاویەکانی دوو وڵاتی کۆریای باشوور و باکور، دۆخی ناوچەکەی یەکجار ئاڵۆز کردووە.

راسیسکایا گازێتا نووسی: دەسەڵات نواندنی سەربازی لەلێوارەکانی کۆریا لە ناوچە ئاوییەکان و لەژێر دەریا بەشێوەی بەرفراوان ئەنجام دەگرێ و بیست ژێردەریایی هی چینە کە جم و جۆڵی کۆپاپۆڕی ئەمریکی بەسەرکردایەتی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری کارل وینستۆن و مەشق لەگەڵ ژاپۆنی لەژێر چاودێری دایە.

کارناسانی سەربازی ژاپۆن پێیان وایە، ڕووسیاو کۆریای باشووریش وەک ئەمریکا، چین و لە نیمچە دوورگەی کۆریا ژێردەریاییان جێگیرکردووە. پاسای پێنتاگۆن بۆ ئەو ئامادەبوونە بەرفراوانە سەربازییە، مەترسی گەشەی بەرنامە مووشەکیەکان وتوانای سەربازی کۆریای باکوورە.

هەرچەشنە دنەدان بۆ تێکهەڵچوون لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە هەرلایەکەوە ئەنجام بگرێ و هەر ئاکامێکی لێ بکەوێتەوە، جیا لە مەترسیدار بوون بۆ ڕووسیا، هەڕەشە لە چینیش دەکا، چونکە ئەو وڵاتە، دراوسێی کۆریای باکورەو وەک لایەنگری نەریتی پیونگ یانگ دەناسرێ.

کۆریای باکور یەکشەممەی ڕابردوو موشەکێکی بالستیکی تاقی کردەوە. بەقسەی شیکاران، ناوەندی هاویشتنی مووشەک، ئامادەی ئەنجامدانی تاقیکارییەکی ناڤۆکی بووە. بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، پیونگ یانگ ڕایگەیاندووە، بێتوو واشنگتۆن هەر کردەیەکی سەربازی ئەنجام بدات، ئوسترالیا و کۆریای باشوور ئامانجی یەکەمی شەڕ دەبن.