نیسان 25, 2017 10:29 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی  فەڕانسەویەکان دژی

سەدان فەڕانسەوی لە نەیاریەتی لە گەڵ بەربژاری ڕاستخوازی توندڕۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی فەڕانسە شەوی ڕابردوو لە مەیدانی "ڕپوبلیک"ی پاریسی پێتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

 بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ماڵپەڕی  ڕۆژنامەی  فەڕانسەوی لوفیگارۆ  سەدان  کەس  لە نەیارانی    بەربژێری   پارتی   ڕاستخوازی  بەرەی  نیشتمانی  فەڕانسە  جگە  لە    ڕاگەیندرانی  دەنگی  نا  بە مارین  لوپن  لە خولی  دووهەمی  هەڵبژاردنەکانی   سەرۆک کۆماریەتی  داوایان  لە  بەشداربووانی  دیکە کرد  پەیڕەوی  لەو  کردەوە  بکەن .  دامەزراوەکان  و  سەندیکاکانی  خۆێنکارانی  کونفدراسیونی   دیموکراتیککاری دوو    و  یەکێتیی  نیشتمانی  خوێندنگەی  ناوەندی   فەڕانسەویەکانی سێ ش  لە خەڵکی  ئەو وڵاتە  داویان  کردووە  لە خولی  دووهەمی  هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆماریەتی  دەنگ بدەن    بە  ئێمانوئێل  ماکرون  بەربژێری   سەربەخۆ و نێوانڕو   .  خولی  یەکەمی  هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆماریەتی  فەڕانسە   دوێنێ  یەکشەمە   بیست و سێ  ئاوریلی  بەڕێوە چوو  و  ئێمانوئیل  ماکرون  و مارین  لوپن  چوونە  خولی   دووهەمی   هەڵبژاردنەکان .  خولی  دووهەمی  هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کوماریەتی  فەڕانسە   ڕۆژی حەوتەم   بەڕێوە دەچێت .