نیسان 29, 2017 19:21 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ئیعدامەکانی ئیالەتی ئارکانزاس

یەکیەتی ئوروپا وئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیعدامەکانی ئەم دوائیە لە ئیالەتی ئارکانزاسی ئەمریکا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، یەکیەتی ئوروپا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم یەکیەتیە نەیاری سزای ئیعدامە. بەبێ سەرنج دان بە دۆخ، ئەم جۆرە سزانە هێچکات جیی پاسا دانەوە نییە ولە پێشگیری لە ڕوودانی سزا ناکارامە بووە. ئەم بەیان نامەیە دەڵیی ، یەکیەتی ئوروپا بە هێنانە ئاراو پێ وشوێن گرتنی هەڵوەشانەوەی سزاکانی ئیعدام لە هەموو ئاستەکاندا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی درێژە دەدات. ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش لە بەیان نامەیکدا ڕایگەیاند: لەئیعدامی چوارکەس لە ماوەی هەشت ڕۆژ لە ئیالەتی ئارکانزاس کە دوای دوازدە ساڵ ڕاگیران لە جێ بەجێ کرانی سزای ئیعدام ئەنجام بوو، سەری سوڕماوە.بە پێی بەیان نامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوووکان ئەم ڕێکخراوەیە نەیاری سزاکانی ئێعدام لە هەردۆخێک دایە ولەهەموو دەوڵەتەکان داوا ی ڕاگیرانی ئەم سزانە بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی تۆکمە وتەواوی ئیعدام لە دەستووری کاری خۆی دابنێ.  کنت ڤیلیامز چوارەمین هاووڵاتی ئیالەتی کانزاس لە هەشت ڕۆژی ڕابردوو بوو کە ڕۆژی پێنجشەممە بە وەشێنرانی  مە رگە ماک ئیعدام کرا.