چاووش ئۆغلوو : مەک گورک دەبێ لەکار بکشێتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە ئەمریکا داوای کرد تا هەماهەنگ کەرێکی تازە بۆ هاوپەیمانی دژی داعش دیاری بکات و ئەو بکاتە جێنشینی مەک گورک .
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ (پێنج شەممە) لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی "ئین تی وی" وتی : جێگۆر کردنیی مەک گورک لەگەڵ دیپلۆماتێکی تر یەکجار سوودمەندو کاریگەرە .
مەک گورک بەڕاستی لە پەکەکە و یەکینەکانی پارێزەری گەل لاگری دەکات . ئانکارا مەک گورک تۆمەتباردەکات بە لاگری لە پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا ناسراو بە پەکەکە و یەکینەکانی پارێزەری گەل کە لقی سەربازی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردی سوریا دێتە ئەژمار . ئەو هەروەها وتیشی ئەردوغان بە واشنگتۆنی ڕاگەیاندووە کە ئانکارا لە هیچ ئۆپەراسیۆنێک کەیەکینەکانیی کورد لەو دا بەشداری بکەن ، ئامادە نابێت . ئەو وتیشی دەوڵەتی ئەمریکا ئەرکمەند بووە ناسنامەیەکی کوردی لە باکووری سوریا دا بەدی بێنێت . ئەم لێدوانانی چاووش ئۆغلوو لە سەرو بەندی کۆبوونەوەی بەم زووانەی ناتۆ لە بروکسێل هاتۆتە ئاراوە . ئەڵمانیا ئازادە ئەگەر گەرەکی بێت هێزەکانیی لە پێگەی ئاسمانی ئینجرلیک ی تورکیا بباتە دەر . مەولوود چاووش ئۆغلوو هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئینجەرلیک و بڕیاری ئەلمانیا لە بارەی ئەم پێگەیە وتی : ئەڵمانیا ئازادە ئەگەر گەرەکی بێت هێزەکانی لە پێگەی ئینجرلێک ی تورکیا بباتە دەر . ئەڵمانیا رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندبوو کە گەرکەیەتی ٢٥٠ هێزی سەقامگیر ی خۆی لە پیگەی ئینجرلیک ڕابگوێزیت بۆ ئەردەن چوونکا ئانکارا ئیزنی نەداوە یاسادانەرانی ئەمریکایی دەستیان ڕابگات بەو شۆێنە .