حوزه‌یران 22, 2017 15:23 Asia/Tehran
  • داکۆکی ترەمپ لە پاشمیری نوێی رژیمی سەعودی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کردەیەکی کەم وێنەدا هەڵبژاردنی پاشمیری نوێی عەرەبستانی لە یەکەم ساتەکاندا پیرۆزبایی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا پاش پەیوەندیی تەلەیفونی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ پاشمیری نوێی عەرەبستان، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکاو پاشمیری عەرەبستان لەبارەی پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چارەسەریی ناکۆکییەکانی ڕیاز لەگەڵ دۆحە وتووێژیان کرد.

دەگوترێ، محەممەد بن سەلمان پاشمیری نوێی عەرەبستان دەوری سەرەکی بووە لە سەفەری ئەم دواییەی ترەمپ بۆ ڕیاز وەک یەکەم سەفەری دەرەوەیی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا.

بەپێی بڕێک ڕاپۆر و هەواڵ، ترەمپ بەڵێنی٤٠٠ملیارد دۆلار گرێبەستی چەکەمەنی و ناسەربازی لە کوڕی شای عەرەبستان وەرگرتووە.

کۆشکی سپی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە لایەنگرانی سەرەکیی کردەوەی سەرکوتکارانەی رژیمی ئالی سەعود لە بەحرەین وهەروەها پەلامارەکانی ڕیاز بۆ کوشت وبڕی یەمەنییەکان بووە.