حوزه‌یران 23, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • 
تاقیکردنەوەی قەڵغانی مووشەکی ئەمریکا شکستی هێنا

هەوڵی ئەمریکا بۆ تاقیکردنەوەی توانی خۆی بۆ لەناوبردنی مووشەکی باڵستیک شکستی هێنا و تاقیکردنەوەکەی سەرنەکەوت.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، دوابەدوای چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەهێز کردنەوەی قەڵغانی مووشەکیی خۆی تاقیکردنەوەیەکی لە بواری لەناو بردنی مووشەکی باڵستیک ئەنجام دا بەڵام ئەو تاقیکردنەوە سەرنەکەوت.

فاکس نیوز لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا سەبارەت بە ئەو تاقیکردنەوەی وتی: یەک مووشەکی باڵستیکی نێوان بڕ لە بوردی تاقیگەیی ویلایەتی هاوایی کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەک بە کاتی ناوچەیی تاقی کرایەوە، بەڵام ئەو هاویشتنە لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە.

هەروەها بەرپرسێکی پێنتاگۆن وتی: مووشەکی باڵستیک و مووشەکی پەدافەندی هاویشتراو هەر دوو لە جۆری مووشەکی ڕیم ١٦١ ی ستانداردی ٣ بوون و هەر دووکیان لە ئاوەکانی ئۆقیانووسی ئارام بەر بوونەوە، بەڵام هێشتا نەدۆزراونەتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەمە دووهەمین تاقیکردنەوەی ئەمریکا لە بواری قەڵغانە مووشەکییە و تاقیکردنەوەی یەکەمی پێنتاگۆن لە ئەو بوارەوە سەرکەوتوو بووە.