تاقیکاری مووشەکی پەژپێوی ڕووسیا
حوزهیران 27, 2017 09:07 Asia/Tehran
سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند سەرکەوتووانە مووشەکێکی بەژپێوی تاقی کردوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس لە مۆسکۆوە ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : ژێردەریایی ناڤۆکیی یوری ددولگوروکی ڕۆژی دووشەممە مووشەکێکی بەژپێو لە چەشنی بولاوای لە دەریای بارنتس لە باکووری ڕووسیا هاویشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕوسیا ، کڵاڤۆکەکانی ئەم مووشەکە کەوتە ئامانجە دیاریکراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی شێوە دوورگەی کامچاتکا .
مووشەکی بولاوا کە لەلایەن ڕووسیاوە چێکراوە، توانایی هەڵگرتنی شەش کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەیە و بردی نۆهەزار و سێسەد کیلومەترە.