حوزه‌یران 27, 2017 17:46 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران شەریکی جێی متمانە بۆ بەرهەم هێنانی هاوبەش لەگەڵ ئاڵمانیا

وەزیری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی ئابووری تاران - بەرلین وتی: ئێران دەتوانێ شەریکی جێی متمانە بۆ بەرهەم هێنانی هاوبەشی کاڵا لەگەڵ ئاڵمانیا وهەناردە کردنی بۆ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت ئاسیای ناوەندی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە بۆ دیداری دوو لایەنە و بەشداری کردن لە جڤێنی ئەنجومەنی ئوروپایی پێوەندی دەرەوەیی  گەیشتە بەرلینی پێتە ختی ئاڵمانیا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی گشتیی ومیدیایی وەزاڕەتی دەرەوە ،محەممەد جەوادی زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری " بریگیت زیپرایس" وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ، بە ئاماژە دان بە پێوەندی لەمێژینەی باش ومێژوویی دوو وڵات ڕایگەیاند : لە نێوان تاجرە ئێرانیەکان وکۆمەڵگەی بازەرگانی ئاڵمانیا متمانەی بەرانبەر هەیە . زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بە بوونی بارستای بەرفراوان لە ئێران وتی: هاوکاریەکانی بانکی یەکێ لەڕیگاکان وبەستێن سازی پەرەی پێوەندی ئابووری وتیجاری لە نێوان ئێران وئاڵمانیایە .

وەزیری ئابووری ئاڵمانیا یش لەم دیدارە دا لە بارەی بارستای پێوەندی سێ ملیارد دوڵاری نێوان ئێران وئاڵمانیا وتی: پێوەندی دوو وڵات لە ئاستی زۆر باش دایەو ئاڵمانی زۆر ساڵانە سەردانی ئێران دەکەن وکاتێک کە ئاڵووێری جەماوری زۆر وپێوەندی نەتەوەکان بە باشی دادەمەزرێت ، بەشێوەی سرۆشتی پێوەندی ئابووری یش باشتر دەبێت.

"زیپرایس" هەروەها گەشە وپەرەی هەرچی زیاتری پێوەندی ئابووری نێوان ئێران وئاڵمانیای داواکرد ووتی: بیمەی هەناردەکردنی ئاڵمانیا بە ناوی " هرمس" هۆگری هەیە بۆ دەستە بەرکردنی پڕۆژەکانی سەرمایە نانەوە لە ئێران و بەتایبەت لە بەش گەلیک وەکوو وزە و کارەبا.

وەزیری ئابووری ئاڵمانیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرلین لە پێناوی بەهێز کردنی پێوەندی بانکی لەگەڵ تارانە پیداگری کرد: ئاڵمانیا هۆگری هەیە بە پەرەی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێران لە گشت ئاستەکانی سیاسی وئابووری.

سەرپەیڤ