مۆسکۆ "وه‌ڵامێکی به‌ئازار" به بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه
ڕووسیا وشداریی دا، بێتوو بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ئیمزا بکرێ، به‌توندی کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ.
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) له ڕێیانۆڤستی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی فدراسیۆن، وتی: مۆسکۆ ده‌بێ وه‌ڵامێکی وا به بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا بداته‌وه که بۆ ئه‌و وڵاته به‌ئازار بێت.
کۆنستانتین کوساچێف وتی: ڕووسیا ده‌بێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی جیهان په‌یوه‌ندیی دامه‌زرێنێ و بۆ وێنه بارودۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئوروپا بخاته به‌رباس و لێکدانه‌وه.
ناوبراو وتیشی: به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که بڕیاری ئه‌مریکا بۆ بایکۆتی ڕووسیا، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بروکسلیش ده‌گه‌یێنێ ، له‌وانه‌یه له‌ه‌گڵ یه‌کێتی ئوروپا هاوپه‌یمانییه‌کی کاتی پێک بهێنرێ.
کۆساچێف وتی: سه‌پاندنی بایکۆتی نوێی ئه‌مریکا، سێره‌ی گرتووه‌ته تێکدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، بایکۆته نوێکان به‌دژ رووسیا، ئێران و کۆریای باکوری په‌سه‌ند کرد.
له‌هه‌مان کاتدا، ڤلادیمیر جه‌بارۆف یاریده‌ری یه‌که‌می سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نجومه‌نی فدراسیۆنی ڕووسیا وتی: ئه‌گه‌ر یاسای بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا له‌دژ ڕووسیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سێناوه داکۆکی لێ بکرێ و له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه په‌سه‌ند بکرێ، ڕووسیا کرده‌ی سیاسی وئابووریی ئاڵۆز له‌دژ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، په‌سه‌ند ده‌که‌ن.
ناوبراو پێی داگرت: ئێمه هه‌گبه‌یه‌کی تۆکمه‌مان بۆ بایکۆتی ئه‌مریکا ئاماده کردووه، به‌م حاڵه‌شه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه له‌گەڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیدارمان کرد‌و وه‌ڵامی دهۆی کرێتی باراک ئۆبامامان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی نه‌دایه‌وه به‌ڵام بێتوو ئه‌مریکا بایکۆت به‌سه‌ر ڕووسیادا بسه‌پێنێ، بێگومان کاردانه‌وه‌مان ده‌بێ و وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌کۆی ده‌نگ بایکۆتی نوێ به‌دژ ڕووسیا، ئێران و کۆریای باکووری په‌سه‌ند کردووه.