ئاب 16, 2017 12:24 Asia/Tehran
  • خۆ لەکارکشانەوەی ناڕازیانەی ڕێبەری سەرەکی ترین پارتی کرێکاریی ئەمریکا

ڕێبەری سەرەکی ترین یەکێتی کرێکاریی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵسو کەوتی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کارەساتی شارلوتزویل، دەستی لە کار کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فەرەنسا، ریچارد ترومکا  ڕێبەری سەرەکی ترین یەکێتی کرێکاری ئەمریکا  ڕۆژی سێ شەممە  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  لە شیکردنەوەی  هۆی دەست لە کارکشانەوەی  وتی : کاردانەوەی  درەنگی سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە توندڕەوانی  سپی پێست  لە ڕووداوەکەی شارلوتزویل  بە مانای ئەمەیە کە ترەمپ توندڕەو و تیرۆریزمی نێوخۆیی قەبووڵ کردووە.

دونالد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر ڕووداوەکانی  کۆتای حەوتەی شالوتزویل وتی  :  هەر دوو لا  تاوانبارن .

لەلایەکی دیکەوە  برایان کرازنیچ، کۆنت فریزر،  کوین پلانک،  بەڕێوەبەرانی  کۆمپانیای ئینتل  گەورەترین  بەشگەی کەرەستەی  کەمپیوتەری ئەمریکا، کۆمپانیای  مەزنی دەرمان چێکردنی "مێرک" و بەشگەی بەرهەم هێنانی  جل و بەرگی وەرزیشی ئاندر ئارموریش  وێڕای ڕەخنە گرتن لە چەشنی کاردانەوەی ترەمپ بەم ڕووداوە لە ئەنجومەنی بازرگانی سەربە ترەمپ هاتنە دەر  .

لە خۆپیشاندانی ڕەگەزپەرەستانەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی شارلوتزویلی  ئەیالەتی  ویرجینیا  لاوێک بە ئوتوموبیلێکەوە پەلاماری کردەسەر خۆپیشاندەران کە بووە هۆی کوژرانی ئافرەتێک و بریندار بوونی نوزدە کەسی دیکە  .

دونالد ترەمپ  لەبەر خۆبواردن لە ئیدانەکردنی  تاقمە ڕەگەزپەرەستەکانی ئەم وڵاتە لە ڕووداوەکانی توندوتیژانە ی شاری شارلوتزویل ، بەرەوڕووی ڕەخنە و توندوتیژی لە کۆڕەکانی نێوخۆیی  بووەوە.