ئاب 17, 2017 21:38 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی هیند لە بارەی وەدەرنانی موسڵمانە ئاوارەکانی ڕوهینگیا

ڕوانگەی مافی مرۆڤی باشووری ئاسیا،داوای پێشگرتن بە وەدەرنرانی موسڵمانە ئاوارەکانی ڕوهینگیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، دوابەدوای بڕیاری دەوڵەتی هیند سەبارەت بە وەدەرنرانی دەیان هەزار کەس لە ئاوارەکانی ڕوهینگیا،ڕوانگەی مافی مرۆڤی باشووری ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێبەند بوونی نیودلهی بە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێی داگرت.

لە بەیاننامەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤی باشووری ئاسیا دا هاتووە: دەوڵەتی هیند دەبێ بە گوێرەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، ئاوارەکانی ڕوهینگیا بە زۆرەملی سنوورداشی میانماڕ نەکاتەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی هیند ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: لەگەڵ کاربەدەستانی دوو وڵاتی میانماڕو بەنگلادیش دا خەریکی وتووێژە بۆ ئەوەی بەستێن بۆ وەدەرنانی چل هەزار موسڵمانی ڕوهینگیایی لە هیند خۆش کات.

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەییش وەدەرنرانی موسڵمانانی ڕوهینگیایی لە هیندی بە هەنگاوێک بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ڕاگەیاندووە.

دەیان هەزار موسڵمانی ڕوهینگیایی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و دەرباز بوون لە توندوتیژی نواندنی بوداییە توندئاژۆکانی میانماڕ بەرەو بەنگلادیش و هیند هەڵاتوون.

هێرش و شاڵاوی بوداییە توندئاژۆکان و هێزەکانی سوپای میانماڕ بۆ سەر موسڵمانانی ڕوهینگیا لە ئیالەتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای میانماڕ لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هەتاکو ئێستا هەزاران کوژراوو بریندارو دەیان هەزار ئاوارەی لێ کەوتووەتەوە.

موسڵمانانی ڕوهینگیا لە مافی شارومەندایەتی لە میانماڕدا بێ بەرین.