ئاب 18, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • ئەگەری گەڕانەوەی سەدان تیرۆریست بۆ ئەورووپا

کارناسان باسی ئەگەری گەڕانەوەی ١٢٠٠ تا ٣٠٠٠ تیرۆریستی ئەورووپایی لە ئێراق و سووریاوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ زۆربەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا ئەم ڕۆژانە نیگەرانی زۆر بوونی ڕوو لە پەرەی ژماری ئەو تیرۆریستانەن کە دەگەڕێنەو ە بۆ بەژی کەسک.

بە پێێ ڕاپۆرتەکان؛ لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٦ پتر لە ٤٢ هەزار تیرۆریستی بەکرێگیراو لە ١٢٠ وڵاتەوە بۆ چوونە نێو ڕیزی هێزەکانی داعش خۆیان گەیاندۆتە ئێراق و سووریا کە پتر لە ٥٠٠٠ کەسیان ئەورووپایی بوون.

بە پێی ڕێژە و ئاماری یەکێتیی ئەورووپا، ١٥% تا ٢٠% ئەم تیرۆرتستانە کوژراون و ٣٠% تا ٣٥%یشیان تا ئێستا گەڕاونەتەوە و نزیکەی ٥٠%یشیان هێشتا هەر لە سووریا و ئێراقدا ماونەتەوە.

تیرۆریستان زیاتر شاروومەندی وڵاتانی بەلژیک، فەرانسا، ئەڵمان، بەریتانیا،  ئۆتریش، دەنیمارک، فەنلاند، ئیتالیا،م هۆڵندا، ئیسپانیا و سویدن.

وڵاتانی ئەورووپایی کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستانی نێو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت تیرۆریستانی نێو سووریا، ئیستاکە بەرەوڕووی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپایی تیرۆریستانی داعش و هێرش و هەڵمەتی تیرۆریستیی بوونەتەوە.

 

سەرپەیڤ