پێداگری لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد : موسکو درێژە دەدات بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سوریا "سانا" لە مۆسکۆوە، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی : وڵاتەکەی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان، هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن لە سەر دامەزرانی ناوچەکانی بێ ناکۆکی و ئاڵۆژ لە سوریا، درێژە پێ دەدات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە درێژە دا وتیشی : تیرۆریستەکان درێژە دەدەن بە ناکۆکی نانەوە لە سوریا.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، باشتر بوونی ڕەوشی سیاسی و سەربازی لە سوریا و هەنگاوە بە کردەوەییەکان بۆ دانانی ناوچەگەلێک کە ئاڵۆزیان لەسەر کەمە ، بووە هۆی چڕ بوونەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و پێکهاتنی ڕەوشێکی شیاو لە نێو کۆمەڵگەی سوریا .
سرگئی ریابکوڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ریاز حەداد باڵوێزی سوریا لە سوریاش سەبارەت بە ڕەوتی دۆسیەی شیمیایی و پرسەکانی دیکەی هاوپێوەند بە قەیرانی سوریا وتووێژیان کرد .
ئەمریکا، بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچە بە تەیار کردنی تیرۆریستانی سوری بە چەشنی جۆربەجۆر چەک و ماددەی ژەهراوی، یاسای قەدەخەی چەکی شیمیایی بن پێ دەکەن .
دەوڵەتی سوریا ساڵی دووهەزاروسێزدە چووە نێو ڕیزی ڕێککەوتنی قەدەغەی چەکی شیمیایی و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی ساڵی 2014 ڕایگەیاند ئەم وڵاتە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەیە ، مەوادی شیمیایی گواستوەتەوە بۆ دەرەوە .