ئەندامانیی لیژنەکانیی هۆنەری کۆشکی سپی وازیان هێناوە لە پۆستی خۆیان/ ترەمپ لە سەرد ەستەڵات لاچێت
ئەندامانی لیژنەی هۆنەری کۆشکی سپی ناسراو بە " لیژنەی هۆنەر و زانستەکانیی ئینسانی سەرۆک کۆمارەتی" بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە پشتگریی " دۆناڵد ترەمپ" لە تاقمە ڕەگەز پەرەستەکان، وازیان هێناوە لە پۆستی خۆیان و خوازیاریی وەلا چوونیی ئەوبوون لە دەستەڵاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ١٦ ئەندامیی ئەم لیژنەیە کە لە هۆنەرمەندان، نووسەران و نژیارڤانان بوون، لە نامەیەک دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە " ئەدەبیاتی بێز لێکراو"ی ترەمپ، پشتگریی ئەویان لە " گرروپەکانیی نەفرەت و ترۆر" بە شیاویی " تووندترین سەرکۆنەکردن و مەحکووم کردنەکان" زانیوە .
ئەم لیژنەیە کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن " رۆناڵد ڕیگان" سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا پێکهاتبوو ، ئەرکی ئاراستە کردنیی ڕاویژ بە سەرۆک کۆمار لە کارو باری فەرهەنگیی لە ئەستۆ دابوو .
ئەندامانیی لێژنەی هۆنەری کۆشکی سپی ڕازی بە تەنیا رەخنە گرتن لە ترەمپەوە نەبوون و خوازیاریی ئەوە بوون ئەو بکشێتەوە لە پۆستی خۆی .
تا بە ئێستا گرووپەکان و کەسانی جۆر بە جۆر بە هۆی قسەکان و ستراتژییەکانیی پڕ هەراو هوریا و دوژمنکارانەی ترەمپ لە بابەتە جۆر بە جۆرەکان لەو داوایان کردووە لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا بکشێتەوە .
ئاماژەی نامەی ئەندامانی لیژنەی هۆنەری کۆشکی سپی بە هەڵوێستگرتنیی ئەمدواییەی ترەمپ بەرامبەر ئەو تووندو تیژییانەیە کە دوا بە دوای تێکهەڵچوونیی ڕۆژانیی هەینی وشەممە (١١ و ١٢ ئاگۆست) لە نێوان ڕەگەز پەرەستان و نەیاران لە شاری " شارلوتسویل" ، ویلایەتی ویرجینیا ڕووی دا .
لەم تێکهەڵچوونانە دا یەک کەس کوژراو و دەیان کەسی تر بریندار بوون . دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ئەم ڕووداوانە دوو لایەنی بە خەتابار ناساندووە . میدیا وکەسایەتییە جۆر بە جۆرەکان قسەکانیی ترەمپ یان وەک لاگریی لە تاقمەکانی ڕەگەز پەرەست ڕاڤە کردووە .
شارداری " شارلۆیسویل" Charlottesville ترەمپی بە هۆکاریی تووندو تیژییەکانیی ڕەگەز پەرەستانەی ئەمدواییەی ئەو شارە زانیوە .
لە کۆبوونەوەی ڕۆژانی هەینی وشەممە (١١ و ١٢ ئاگۆست) لاگرانی سەریەتی ڕەگەزی سپی پێستەکان کەلەگەڵ بەشداریی گرووپەکانی نێئۆ نازی،" لاگرانی سپی پێستانی خۆ بە سەرتر زان" ، نیشتمان خوازانی دەمارگرژ و لاگرانی ترەمپ بەڕێوە چوو ، دروشمگەلێکیی تووندیان لەمەڕ پشتگریی لە سەریەتی ئەمریکا ، ڕەگەزی سپی و دژی کۆچبەران داوە .
بە دەستپێکرانیی سەردەمیی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، چالاکیی تاقمەکانیی ڕاستی دەمارگرژ و ڕەگەز پەرەست لە ئەمریکا بەشێوەی بەرچاو زۆرتر بۆتەوە .