نیکی هیلی : ترەمپ هێشتا بۆ هەنگاوی دواتر لەبارەی کۆهەنگاو (برجام )بڕیاری نەگرتووە
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێشتا بۆ هەنگاوی دواتری لەبارەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" بڕیاری نەگرتووە .
ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک (بەریتانیا، فەرنسا، ڕوسیا ، جین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام بەرجام بنپێدەکات . " دۆناڵد ترەمپ" بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، بەرنامەی هەوڵی هاوبەش وەکوو ڕێککەوتنێکی مەترسیدار زانیوە و خوازیاری تێکدانیی ئەوە . بە وگێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،" نیکی هیلی" ئەم قسەگەلەی پێش لە سەفەرەکەی بۆ ڤیەننا، پێتەختی ئۆتریش بۆ دیدار و ڕاویژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی بەرجام هێناوەتە ئاراوە . نوێنەریی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆتایی ئەم مانگی زایینییە دا سەردانی ڤیەننا دەکات . هەواڵدەری ڕۆێتێرز لەم دواییە ڕایگەیاند، سەفەری " نیکی هیلی" بۆ ڤییەنا هاوڕەوت لەگەڵ پێداچوونەوە بە سەر ڕێککەوتنیی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا ئەنجام دەگرێت کە لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .
ترەمپ لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵ زاینیی فەرمانێک لەمەڕ پیداچوونەوە بە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەل ئێران دەرکرد تا سازگاریی ئەو لەگەڵ قازانجی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لێکبدرێتەوە .
ستراتژیای دوژمنکارانەی ترەمپ لە حالیکدایە کە بە گوێرەی دان پیدانانی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی، ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشم کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە گوێرەی هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەرجام هەنگاوی هەڵگرتووە .
" فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایش لەمدواییە بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە " بەرجام" هی هەموو کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە، وتی: ئەوە ڕێککەوتێک نییە کە دوو لایانە ڕێک وپێک کرابێت و بتوانن گۆڕانێک لەو دا بەدی بێنن .