ئه‌یلوول 25, 2017 12:08 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی نەیارانی برگزیت لە برایتۆنی بەریتانیا

بەسەدان کەس لە چالاکوانانی نەیاری چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا ناسراو بە برگزیت رۆژی یەکشەممە لە شاری برایتۆن لەباشووری ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سی سی تی ڤی؛ خۆپێشاندانەکان کە ئاڵاکانی یەکێتی ئوروپایان لەدەستدابوو، داوایان لە جرمی کوربین ڕێبەری پارتی کرێکاری بەریتانیا کرد، لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک بێت بۆ پاشگەزبوونەوەی لەندەن لە برگزیت.

خۆپێشاندەران کە لەبەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی جڤینی ساڵانەی پارتی کرێکار کۆببوونەوە، دروشمی"لەبرگزیت بچنەدەر"یان دەدا.

یەک لە خۆپێشاندەران لەوبارەوە وتی: خەڵکی بەریتانیا خوازیاری هەوڵی پارتی کرێکار بوون بۆ نەیارەتی تۆکمە لەگەڵ برگزیتدا چونکە ئێستا پارتی کرێکار هەڵوێستی ڕوونی خۆی لەمەڕ برگزیت ڕانەگەیاندووە.

خەڵکی بەریتانیا(ئینگلیز، ڤێڵز، سکاتلەند وئیرلەندی باکوور) ساڵی٢٠١٦ بەبەشداربوون لە گشت پرسیی دەنگیان دا بە چوونەدەر لە یەکێتی ئوروپاو ساڵی٢٠١٧ دانوستانی دووساڵانەی چوونەدەر دەسپێکرا.

وتووێژەکانی بەریتانیاو یەکێتی ئوروپا تائێستا لەبەر ناکۆکی نێوان لەندەن و بروکسل لەسەر شەرت و مەرجی دوولایەن ، زۆر بەسستی چووەتەپێش و یەکێتی ئوروپا هیچ هۆگرییەکی بۆ وتووێژ نییە لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکان هەتا بەر لە ڕێککەوتن لەسەر شەرت و مەرجەکانی دوولایەن.