هەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کەڵیفۆڕنیا
تشرینی یهکهم 15, 2017 13:46 Asia/Tehran
فەرمانگەی پارستنی دارستانەکانی ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا باسی گیان لە دەست دانی چل کەسی کردووە هەتا ڕۆژی شەممەلە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەم ئیالەتە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، ئەو ئاگرەی کە هێشتاش هەر بڵێسە دەکێشێ هەتائێستا هەزاران ماڵی کردووە بە خۆڵەمێش و بووەتە هۆی چۆڵ کرانی نزیکەی سەد هەزار ماڵیش.
پێشتر کاربەدەستانی ئەمریکی زیانی گیانیی ئەم کارەساتەیان پانزە کەس ڕاگەیاند بوو.
جری براون فەرمانداری کەڵیفۆڕنیا ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچەکانی ناپا، سونوما و یوبای ئەم ئیالەتە باری نائاسایی ڕاگەیاند.