تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 12:31 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی یەکێتی ئەوروپا لەگەل بەڕێکردنیی گرووپێک لە پسپۆرە ئەوروپاییەکان بۆ عێراق

یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەگەڵ بەڕێکردنیی گرووپێک لە پسپۆرە ئەوروپاییەکان بۆ عێراق بەمەبەستی یارمەتیی دانی ستراتژیاکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێیەتییە لە لوکزامبۆرگ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: گرووپێک پێکهاتوو لە ٣٥ پسپۆری سەربازی و ئاسایشی بە سەرۆکایەتی یەکێ لە فەرماندەرانی پایەبەرزی پۆلیس ئەلمانیا بۆ ئاراستە کردنیی ڕاوێژ و یارمەتی بە کاربەدەستانی عێراقی بۆ خەبات دژی ترۆریسم و گەندەڵی، بۆ ئەو وڵاتە بەڕێدەکرێن .

 بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، تیمی نێردراو هاوکاریی نزیکیی لەگەڵ نوێنەرانی ئەوروپایی لە عێراق هەر وەک شەریکانی  نێو دەوڵەتی لە  وان بەرنامەی پێشکەوتن و پەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە ناو دژی داعش دەبێت .

 یەکێەتی ئەوروپا لە حالێکدا گەرەکیەتی یارمەتی خەباتی دژە ترۆریسم لە عێراق بدات کە ئەمریکا و دەوڵەتە ئەوروپاییەکانیی هاوپەیمانی کۆشکی سپی، لە ڕیزی لاگرانی سەرەکی تاقمی ترۆریستی داعشن لە عێراق و سوریا دا .