پێشگرتن لە پەلاماری خۆکوژانەی داعش لە مۆسکۆ
وەزیری نیو خۆی وڵاتی ڕوسیا باسی لە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری خۆکوژانەی تاقمی ترۆریستی داعش نزیک وێستگەیەکی میترۆ لە مۆسکۆ دا کرد .
ویلادیمیر کولوکولیتسف وەزیری نێوخۆی ڕوسیا رۆژی سێی شەممە لە وتوویژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕوسی ئیزویستیا دا وتی: فەرمانبەرانی ئاسایشی شارومەندیکیی قڕقیزستان، ئەندامیی تاقمی ڕەشەکوژوی داعشیان قۆڵبەست کرد کە گەرەکی بوو لۆری پڕ لە ماددەی تەقەمەنی نزیک ڕێگای ڕۆیشتن بۆ نێو یەکێ لە وێستگەکانی میترۆ لە مۆسکۆ بتەقێنێتەوە . کولوکولیتسف وتیشی: ئەو کەسە لە شاری " خیمکی" نزیک مۆسکۆ قۆڵبەست کراوەو لێپێچینەوەی لێ دەکەن.
بەر لەویش لە دووهەمی ئۆکتۆبر، ئەندامان و لاگرانی داعش لە مۆسکۆ قۆڵبەست کرابوون . بە وتەی کولوکولیتسف ، وەزارەتی نیو خۆی ڕوسیا نزیک ١٥٠ تیمی ترۆریستی پێکهاتوو لە هۆزە جۆر بە جۆرەکانی ناسکردوون و زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە سەرکردەکان و ئەندامانی تاقمەکانی ترۆریستی داوتە بەر ڕاوەدوونانی دادەڤانی .
تاقمی ڕەشەکوژی داعش تا بە ئێستا لە ڕوسیا چەند هەڵمەتی ترۆریستیی ئەنجام داوە کە خۆێناویترینیان سێهەمی ئاپریل لە سەن پیتێرزبورگ دا ڕووی دا . لەو پەلامارە بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە شەمەندەفەری مێترۆ نزیک وێستگەی «تێخنولوگیچێسکی ئینستیتوت»١٤ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون و ترۆریستی ٢٢ ساڵان بە ناوی ئەکبەر جان جەلیل ئیف، بەڕەگەز قرقیز، وەک هۆکاریی ئەو پەلامارە ترۆریستییە ناسێندراوە .