تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:45 Asia/Tehran
  • هەشت بڕیارنامەی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی رژیمی ئیسرائیل

کۆمیتەی دووهەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەپەسەند کردنی هەشت بڕیارنامە داوای لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد، کۆتایی بێنێ بە داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولانی سووریا و هەروەها بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمیتەی دووهەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها داوای لە رژیمی ئیسرائیل کرد سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتییەکانی بەرزاییەکانی جەولان و هەروەها بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی ڕابگرێ.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش پێشتر داوای لە رژیمی زایۆنیستی کردووە، کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە سەرچاوە سرووشتییەکانی بەرزاییەکانی جەولان و بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی ڕابگرێ.

ڕێکخراوی نەتەوەکان تائێستا چەندین جار بەپەسەند کردنی بڕیارنامەی جیاجیا لە کۆمیتە جیاجیاکانی ئەو دەزگە نێودەوڵەتییە، داگیرکرانی سەرزەینە فەلەستینییەکان و هەروەها بەرزاییەکانی جەولانی سووریای شەرمەزار کردووەو داوای لەسەرانی ئەو رژیمە کردووە، هەرچی خێراتر شارۆچکەسازییە نایاساییەکان لە فەلەستین ڕابگرێ.

حکومەتی ئەمریکا تائێستا ٤٣ بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدژ تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی ڤیتۆ کردووە.

سەرپەیڤ