کانونی یه‌که‌م 09, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: کۆریای باکوور ئامادەی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پیونگ یانگ لەپەیامێکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئامادەی وتووێژ ودانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنگتۆنە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی بەریتانیی ئیندیپێندێنت، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەپەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئوروپا لە ڤیەن، ڕایگەیاند، کۆریای باکوور بۆ وتووێژی ڕاستەخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئامادەیەو مۆسکۆ ئەو پەیامەی بە ئاگاداری ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.

لاڤرۆف وتی کە واپێ دەچێ دانوستانەکان مەرجدار کرابێ بە دەستەبەری و گەرەنتییە ئاسایشییەکان و ڕووسیا ئامادەی هاوکاری و هەنگاونان بۆ ئەنجامگرتنی ئەو دانوستانانەیە.

واشنگتۆن هاوتەریب لەگەڵ کێشەنانەوەو قەیران سازکردن لە نیمچەدوورگەی کۆریا، خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکاریی ناڤۆکی ومووشەکیی کۆریای باکوورە بەڵام پیونگ یانگ چەندین جار جەختی کردووە، تاکاتێک لە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی درێژە بدەن بە هەڕەشەکانیان لەدژ کۆریای باکوور، کۆریای باکووریش توانا سەربازییەکانی بۆ بەرەڤانی پێش دەستانە، بەردەوام دەکا.

سەرپەیڤ