کانونی یه‌که‌م 11, 2017 14:20 Asia/Tehran
  • بەرلین پیکەنی تۆمەتبار کرد

دەزگای هەواڵگریی ئاڵمانیا دەزگای هەواڵگریی چینی بەوە تۆمەتبار کردووە کە گوایە بە کەڵک وەرگرتن لە پەیجی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی کردووە بە کۆ کردنەوەی زانیاریی تاکەکەسیی کاربەدەستان و سیاسەتڤانانی ئاڵمانی.

دەزگای هەواڵگریی ئاڵمانیا تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ دەزگای هەواڵگریی چین  کە گوایە بە کەڵک وەرگرتن لە پەیجی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی کردووە بە کۆ کردنەوەی زانیاریی تاکەکەسیی کاربەدەستان و سیاسەتڤانانی ئاڵمانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەوڵداریی ڕۆیتێرز دەزگای هەواڵگریی نێوخۆیی  ئاڵمانیا باسی ئەوەی کردووە کە ئەو هەژمارانەی چین هی کۆمەڵێک کەس و ڕێکخراوەگەلی ساختە بوونە.

ئەم دامەزراوە هەواڵگرییەی وڵاتی ئاڵمانیا لە بارەی مەترسیی درکێندران و لەقاودرانی زانیارییە گرینگە تاکەکەسییەکانیان وشداریی داوەتە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.

بە پێی بانگەشەکانی ئاڵمانیاییەکان دام و دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتی چین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ وێنە لینکدئین خەریکی چالاکی نواندنن و پتر لە دە هەزار ئاڵمانیایی لە ماوەی نۆ مانگ دا لەگەڵ ئەو تۆڕەدا کە هەژمارگەلی ساختەی هاوپەیوەند بە لەسەرکار دامەزراندن، ڕاوێژو ناوەندو مەکۆگەلی زانستی و زانکۆیی کردووەتەوە پەیوەندییان دامەزراندووە.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی و چین گەلێک جار یەکتریان بە شۆڤاری و بەخراپ قۆستنەوەی زانیارییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی یەکتر تۆمەتبار کردووە.

 

 

سەرپەیڤ