کانونی یه‌که‌م 15, 2017 14:07 Asia/Tehran
  • گیرانی ژنێکی ئەمریکایی کە پارەی بۆ داعش سپی دەکردەوە

ژنێکی ئەمریکایی بە تۆمەتی سپی کردنەوەی زیاتر لە ٨٥ هەزار دۆلار پارە بۆ داعش لەو پارەی کە لە ڕێگای نایاساییەوە بەدەستی هێنابوو و یان لە ڕیگای یەکەی دراوی ئێلیکترۆنیکی بیت کوین بە دەست هاتبوو، پێش سەفەری بۆ سووریا قۆڵبەست کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سومریە نیوزی ئێراق؛ نووسینگەی دادستێنێکی ئەمریکایی لە ناوچەی بروکلینی نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە "زووبیا شەهناز"ی تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە بە تۆمەتی فریودانی سیستەمی بانکی ساختەکاری و پارە سپی کردنەوە گیراوە و ئەگەری زۆرە بە هۆی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، ٣٠ ساڵ بەندی بۆ ببڕدرێتەوە.

بە وتەی بەرپرسانی دەزگەی دادی ئەمریکا، "زوبیا شەهناز" بە وەرگرتنی قەرز و کرێدیت کارت و بەڵگە و تاپۆی ساختە، ئەوانەی دەخستە بەردەستی ڕێکخراوە دراوییەکان و ئەو پارەی تەرخان دەدا بە کڕینی دراوی دیجیتاڵیی بیت کوین.