هاوکاریی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە بواری وزە
سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیای کرد لە بواری وزە دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیتارتاس، لاورۆڤ ڕۆژی هەینی لە وتاردانی دا لە ئەنجومەنی فدراسیۆن (سەنای ڕووسیا) ڕایگەیاند: مۆسکۆ، تاران و ئەنقەرە هەوڵ دەدەن بۆ پەرەی هاوکارییەکان لە بواری وزە هەتا بەم شێوەیە لە گۆڕینی سیاسەتەکانی ماڵی واشینگتۆن لە ئەمان دا بن و سەربەخۆ بن.
لاورۆڤ وتیشی: ڕوسیا لە پێوەندی ئابووری خۆی لەگەڵ ئێران و تورکیا هەوڵ دەدات کە بە دوای ڕێگەی دانی قەرزەکان بە پێی یەکەی دراڤی نەتەوەیی بین.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد ئەم سێ وڵاتە، هۆگری وابەستە بوون بە پارەی جیهانی و نیزامی ماڵی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا نین چونکە ئەمریکا دەیەوێ لەم ڕێگەیەوە باج خوازی لە وڵاتانی تر بکات.
دیمیتری مێدڤێدێڤ ، سەرۆک وەزیرانی ڕووسیاش کۆتایی مانگی ئوکتوبەر وتبووی: نیزامی نێودەوڵەتی ماڵی دەبێ بەرەو هاوسەنگی بڕوات و دووری بگرێ لە لە پارەی دولار چونکە ئابووریی ئەمریکا هەرچەندەش کە گەورەبێت، بەرەوڕووی قەیران دەبێتەوە و گشت نیزامی ماڵی جیهان بەرەوڕووی گرفت دەکاتەوە.