کانونی دوھەم 18, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • دانووستانی سەرکردەکانی ئاڵمانیاو نەمسا سەبارەت بە کۆچبەری

سەرۆکانی دوو وڵاتی ئاڵمانیاو نەمسا لە دیدارێکیاندا سەبارەت بە سیاسەتەکانی کۆچبەری لە ئەورووپا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سباستییەن کورتێس سەرۆکی نەمسا ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوتای ئاڵمانیایی خۆی ئانگێلامێرکێڵ وتی: ڕێگاچارەی کۆچبەری لە پاراستنی گونجاوی سنوورەکان و یارمەتی دانی ئەو وڵاتانەیە کە شەپۆلی کۆچبەرانی لێوە دێت.

مێرکێڵیش وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی سنوورەکان، سەرکۆنەی ئەو دەستە لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپای کرد کە خۆیان لە پشکی پەسەند کراوی وەرگرتنی کۆچبەران دەدزنەوە.

زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2015 سەبارەت بە بەرنامەی هاوپشتیی ئەورووپی پێکەوە ڕێک کەوتوون کە ئامانجەکەی دابەشکردنی نزیکەی 160 هەزار کۆچبەر بەسەر تێکڕای وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییەیە.

سەرباری ئەمەش، هەتا کۆتایی ساڵی 2017 تەنیا نزیکەی 32 هەزار کۆچبەر بە پێی ئەم بەرنامەیە جێگۆڕکێیان پێ کراوە.

سەرپەیڤ