کانونی دوھەم 19, 2018 09:59 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ناهێڵین ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکەوێتەبەر هەڕەشە ومەترسی

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێمە ناتوانین ڕێگا بدەن قازانج و بەرژەوەندیی سیاسیی ژمارێک لە وڵاتانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بخاتە مەترسییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛  سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە سەبارەت بە قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی کۆکوژ بەڕێوەچوو ، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش داکۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و بڕیارنامەی پشتیوانیی بۆ دەرکراوە وتی: ئێران تا ئێستا پێبەند بووە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕوای وایە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە خزمەتی  ئەو هەوڵانەیدایە کە پێشگری دەکەن بە بڵاو بوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

ناوبراو وتیشی: بە داخەوە لە پەنجاهەمین ساڵڕۆژی واژۆ و مۆرکرانی پەیمانی ئن پی تی، ئێمە بەرەوڕووی هەندێ کێشە بووینەتەوە کە پێبەند بوونمان بە ئامانجەکانی ئەم پەیمانە دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو وتی: ڕوسیا نایهەوێ ببێتە ئەندامی پەیمانی قەدەغەی دەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی لەبەر ئەوەی کە ئەم پەیمانانە ئەو کەسانەی ناگرێتەوە کە چەکی ئەتۆمییان هەیە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی لەبەر قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان پێشگری دەکەن بە ئەنجام درانی توێژینەوە ولێکۆڵینەوەی پێویست سەبارەت بە بەکارهێنرانی چەکی شیمیایی لە سووریا.