خۆپیشاندانیی سەدان ئاوارەی ڕوهینگیایی لە حاند ڕێککەوتننی نێوان میانمار و بەنگڵادێش
بە سەدان کەس لە ئاوارەکانی ڕوهینگیایی لە بەنگڵادێش بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند گەڵاڵەکانیی داکا لەمەر گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ میانمار بێ سرنجدان بە بارودۆخی گەڕانەوەی ئەوان خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، ئاوارە ناڕازییە روهینگیاییەکان رۆژی هەنی بە بەرزکردنەوەی دروشم و هەڵگرتنی لافیتەکان خوازیاریی دانی مافی شارومەندی میانمار و وەرگرتنەوەی دەستەبەرییەکانی ئاسایشی پێش لە گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ ویلایەتی ڕاخین لە میانمارێ دا بوون.
ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە لە سەرو بەندی سەفەرەکەی " یابگ هی لی" ڕاپۆرت نێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری میانمار بۆ بەنگلادێش و سەردانی لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکانیی ڕوهینگیایی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش ئەنجام دەگرێت .
بەنگڵادێش و میانمار ٢٥ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ڕێککەوتننامەیکیان بۆ گەڕانەوەی پەناخوازە ڕوهینگیاییەکان بۆ سە رماڵ و حاڵی خۆیان دا لە ڕاخین ئیمزا کردبوو، بەڵام زۆرێک لە موسولمانەکانیی ڕوهینگای ڕایانگەیاندووە نایانهەوێ بگەڕێنەوە بۆ میانمار .
ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاندوو ، پرۆسەی گەڕانەوەی موسولمانەکانی ڕوهینگیایی دەبێ بە شێوەی داوخوازانە ئەنجام بگرێت .