شوبات 22, 2018 00:59 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان : ئەگەر ھەنگاوێکی خێرا ھەڵنەگرین ، غەززە لە بەر یەک ھەڵدەوەشێتەوە

ڕێکخەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین پێی داگرت: ئەگەر ھەنگاوێکی خێرا بە مەبەستی ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی مرۆڤی و بووژاندنەوەی ئابووریی غەززە ھەڵنەگیرێت، ئەم ناوچەیە لەگەڵ داڕوخانی ژێرخان و ئابورییەکەی دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بە گوێرەی نووسینی ناوەندی ھەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، نیکۆلای ملادینۆف ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین،لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە مەحمود عەبباسی سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و جاردکوشنەر ڕاوێژکاری باڵاو زاوای داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش تیای دا بەشدار بوون ، لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤی و ئابووریی غەززە نیگەرانیی دەربڕی.

نیکۆلای ملادینۆف ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین، لەم کۆبوونەوەیەدا وتیشی:ئەگەر ھەنگاوێکی خێرا بە مەبەستی چارەسەریی قەیران و ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی مرۆڤی و بووژاندنەوەی ئابووریی غەززە ھەڵنەگیرێت، ئەم ناوچەیە لە بەر پەرەسەندنی قەیران و پەک کەوتنی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ داڕوخانی ژێرخان و ئابورییەکەی دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی وتیشی: ئەمە بەس پێشبینییەکی جێگای پەرۆشی نییە بەڵکو ڕاستییەکە.

نیکۆلای ملادینۆف وتیشی: سەرباری ئەوەی کە ئیسرائیل بوارگەکانی غەززەی داخستووە، ملوێنان کەس لە سای زاڵ بوونی تۆکمەوتەواوی حەماس بەسەر ئەم ناوچەیەدا ژیاون و لەو باوەڕەداین کە کاتی ئەوە گەییشتووە کە غەززە بکەوێتە ژێر ڕکێفی حکومەتی یاسایی فەلەستینەوە، چونکو لەم ناوچەیەدا بەبێ یەکگرتنی فەلەستین دەوڵەتێکی فەلەستینی پێک نایەت.

ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین وتیشی: ئەوانەی ڕێگرن لە بەردەم ئاشتی دا زەبر لە کێشەی نیشتیمانیی فەلەستین دەوەشێنن کە دیارە تەنیا دەستەیەک لە خەڵکی ئاسایی دەبێ باجەکەی بدەن.

نیکۆلای ملادینۆف ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش کرد کە پشتیوانی کردن لە ڕێبەرانی نێوانڕەوی فەلەستینی ڕانەگرێت.