ئادار 17, 2018 20:40 Asia/Tehran
  • ڕوسیا : لایەنەکانی بەرجام دۆخی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران دابین بکەن

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا،ڕایگەیانددوو لایەنی بەرنامە ی کۆهەنگاوی هاوبەش یا بەرجام دەبێ دۆخی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران دابین بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی شەممە لە بەیان نامەیەکدا بە ئاماژە دان بە جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی وادەو بەڵینەکان لەلایەن ئێران لە چوارچیوەی بەرنامەی کۆ هەنگاوی هاوبەش بەرجام ڕایگەیاند دوولایەنی ئەم رێککەوتنیش دەبێ دۆخی تیجاری - ئابووری وماڵیی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران دابین بکەن. لە بەیان نامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها هاتووە ، دوولایەنی ڕیککەوتنەکە هەروەها دەبێ لە بواری کەڵک وەرگرتنی ئاشتیخوازانەی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هاوکاریان هەبێت. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک بەریتانیا ، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئالمانیا ، لەژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەموو کات لەجێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات.