نیسان 16, 2018 11:11 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی سەرۆک وەزیرانی مۆنتەنێگرۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی

یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی مۆنتەنێگرۆ پێشاندەری سەرکەوتنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەدەس خستنی زۆرینەی ڕەهایە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میلو جوکانڤیچ ڕێبەری پارتی سۆشیال دیموکراتیک بە دەس خستنی ٥٣.٧ لەسەتا بوو بە پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی مۆنتەنێگرۆ.

ملادن بویانیچ بەربژارێکی دیکەی ئەو هەڵبژاردنانەش بەدەس خستنی٣٣.٧ لەسەتای دەنگەکان لەریزی دووهەمدایە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی مۆنتەنێگرۆ یەکشەممە١٥ی ئاڤریل بەبەشداریی حەوت بەربژار و بۆ سێهەم جار پاش ڕاگەیێندرانی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە لەساڵی٢٠٠٦ دا بەڕێوە چوو.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی مۆنتەنێگرۆ ڕایگەیاند، سەتا٤٦ی کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان لەو هەڵبژاردنانە بەشداریان کرد.

جوکانڤیچ کە زۆرترین دەنگی لە سێهەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی مۆنتەنێگرۆ بەدەست هێناوە، تائێستا شەش خول سەرۆک وەزیر و خولێک سەرۆک کۆماری مۆنتەنێگرۆ بووە.

مۆنتەنێگرۆ دوایین وبچووکترین کۆماری یوگسلاڤیای پێشوو بوو کە ٢١ی مای ٢٠٠٦ بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە سربستان جیابۆوەو بەم چەشنە ڕەوتی هەڵوەشانی یوگسلاڤیا پاش تێپەڕینی پانزە ساڵ کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ