نیسان 20, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی مەکرۆن لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری فەرانسا بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەم ڕێککەوتنە داکۆکی کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ "ئانگێلا مێرکێل"ی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە بەرلین وتی: لە تەنیشت بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپادا هەڵوێستێکی هاوبەشی بەرامبەر بە ئێران هەیە و بەردەوام سوور و پێداگر بووە لە سەر گرینگایەتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران.

مەکرۆن ڕاشیگەیاند نابێ ڕێککەوتنێک وا ئەنجامی دانوستانێکی دوور و درێژ و چڕ و پڕی نێودەوڵەتییە و سێ ساڵ لەمەوبەر بە ئاکام گەیشتووە، وەلا نێین.

سەرۆک کۆماری فەرانسا وتی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە تەنیایی بۆ باشتر کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران بەس نییە، بەڵام نەزم و دیسیپلینێکی باش دەبەخشی بە ڕەوتی درێژەپێدرانی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران.

ئانگێلا مێرکێلی سەدری ئەعزەمی ئەڵمانیش وتی: زۆر خۆشحاڵم لەوەی کە هاوکارییەکی نزیک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران لە ئارادایە ، بەڵام مەسەلەی چەکی بالستیکی ئێران هێشتا هەر لە ئارادایە، دەبێ هەڵویستێکی هاوبەشمان لەم بارەوە هەبێ و لەگەڵ بەریتانیش هەڵوێستمان هەر یەکە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانیش بەردەوام رایانگەیاندووە کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی و ناوچەیی ناکەن.