نیسان 21, 2018 18:32 Asia/Tehran
  • سڕینەوەی ووشەی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەڕاپۆری ساڵانەی خۆی لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهان، ووشەی داگیرکراوی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لابرد.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی زایۆنیستی"تایمزی ئیسرائیل" ڕاپۆرەکانی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهان بەشێک لەژێر ناوی ئیسرائیل و سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بوو بەڵام لە راپۆری ئەمساڵ٢٠١٨دا تەنیا ناوی ئیسرائیل ، بەرزاییەکانی جەولان، لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە هاتووە.

دەیڤید فریدمەن باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، کەڵک وەرگرتن لە ووشەی لێواری رۆژاوای داگیرکراو ڕابگرێ.

لەڕاپۆرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەک ساڵانی رابردوو پێشێلکرانی مافی مرۆڤی هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی زایۆنی هاتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو، لەپەیامێک بۆ بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو(مای ٢٠١٨) باڵوێزخانەکەمان بۆ قودس دەگوێزینەوە.

فەلەستینییەکان، بڕیاری ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ قودس بەناڕەواو لەدژ بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەزانن.

فەلەستینیان، لەچوار حەوتەی ڕابردوودا رۆژانی هەینی لەنزیک شوورەی جیاکەرەوەی کەرتی غەززەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان ڕێپێوانی ئاشتیانە بەئامانجی گەڕانەوە بۆ سەرزەوینەکانیان وپێداگریی لەسەر مافی گەڕانەوە بەڕێوە دەبەن.

لەڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە، تائێستا دەیان فەلەستینی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ